.
06:19 - 13/03/2023
یەكپەنجەرە پڕۆژەیەكی نوێباو
حەسەن بێگەڵاسی
ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەكی مۆدێرن و ستراتیژی یەكپەنجەرە لەلایەن كاك قوباد تاڵەبانی، هەمووانی شاگەشكەكرد، چونكە زۆربەمان ڕۆژێك لەڕۆژان توشی ئەو حاڵەتە هاتووین كە لەكاتی ڕاییكردنی ئیش و كارەكانی ڕۆژانەمان لەدام و دەزگا حكومیەكان بێزار و نیگەران بین، لەبەر ئەوەی وەكو پێویست كارەكانمان لەكاتی خۆیدا بۆ ڕایی نەكراوە و زۆریش ئەم پەنجەرە بۆ ئەو پەنجەرە و ئەو ژوور بۆ ئەو ژوور و ئەو دەرگا بۆ ئەم دەرگامان پێكراوە.
ئەم پڕۆژە ستراتیژیەی كاك قوباد تاڵەبانی لە یەككاتدا پڕۆژەیەكی نوێباوە و گواستنەوەی ئەزمونی دونیای مۆدێرنی خۆرئاوایە بۆ هەرێمی كوردستان، كەواتە پڕۆژەكە هەنگاوێكە بەئاراستەی بەمۆدێرنكردنی دام و دەزگا حكومیەكان لە هەرێمی كوردستان، لەولاشەوە پڕۆژەی یەكپەنجەرە خزمەتگوزاریەكی كارایە كە لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە