کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبەرهەمی چاپكراوی مێژوونووسی ناوداری كورد د. كەمال مەزهەر بڵاوكرایەوە

.

05:57 PM - 13/03/2023

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٣/١٣ لەهەولێر بەئامادەبوونی بەشێك لە ڕۆشنبیران و هاوڕێ و خانەوادەی د. كەمال مەزهەر بەشداریمانكرد لەمەراسیمی ناساندنی كۆبەرهەمی چاپكراوی مێژوونووسی ناوداری كورد د. كەمال مەزهەر.
ئەم كتێبە لەسەر ئەركی بەڕێز كاك نێچیرڤان سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەچاپدراوە، بڕیارە ناوەندێكی زانستی مێژوویی بەناوی د. كەمال مەزهەر بكرێتەوە و گشت بەرهەمەكانی لەچاپ بدرێن. وەك وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ئەم بابەتانە پشتیوان و هاوكار دەبین و بەشێك دەبین لە و خزمەتەی بە مێژوو و مێژوونووسانی كورد و چاپكردنی بەرهەمەكانیان دەكرێت.
د .كەمال مەزهەر دۆستی خۆشەویست و نزیكی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال بوو، بەتایبەت بەگرنگیەوە پشتگیر و پشتیوانی دكتۆر بوو بۆ ساخكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و سەلماندنیان بەكوردستانی لەرووی مێژووییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە