کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی گەلاوێژ خان بۆ بڵاوكراوەی المرصد

.

06:52 PM - 12/03/2023

بەڕێزان سەنووسەرو ستافی " المرصد"
خۆشحاڵ دەبم كەلەیادی دەستپێكردنی پەخش و بڵاوكردنەوەی "المرصد " كەدرێژە پێدەری "الانصات المركزي " جوانترین چەپكە گوڵی پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە بكەم.
گرنگی ئەم پڕۆژە میدیایەی ئێوە لەوەدایە كە " مخاطبه"ی گەلی عێراق و نەتەوەی عەرەب دەكەن بە زمانی خۆیان، ئەمەش پێویستیەكی گرنگی ئەم ڕۆژو سەردەمەیە بۆ ئەوەی خوێنەرو وەرگری عەرەبیش بە تایبەت توێژە ئەكادیمیەكان و ڕۆشنبیرو سیاسیەكەی ، باشتر لەخەباتی ڕەوای گەلی كورد بگەن.
پەیامی ئێوە پەیامی برایەتی و پێكەوەژیانی گەلانی كوردو عەرەبە، هەروەك سەرۆك مام جەلال هەمیشە تەئكیدی لێدەكردەوە، بەواتا ئەو پەیامەی كەیەكێكە لەسەرەكیترین لاپەڕە زێڕینەكانی خەباتی گەلەكەمان ، چونكە بەردەوام دەستی ئاشتی و برایەتی بۆ هە موو نەتەوەكانی جیهان بە تایبەت و گەلانی عەرەب و فارس و توركی دراوسی درێژكردوەو خەباتی بۆ بە دەستهێنانی مافی چارەی خۆنوسین درێژپێداوە.
بەم بۆنەیەوە هیوای سەركەوتنی زیاتر تان بۆ دەخوازم و دڵنیام هەوڵ و ماندوبونتان و بەهەدەر ناچێت و كاروانی میدیایتان دەگاتە مەنزڵ.
دووبارە ئەم یادە پیروزە
گەلاوێژ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە