کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەنتەری میترۆ: ریپۆرت وەك هەوڵێكی دەمكوتكردن رەتدەكەینەوە

.

05:21 PM - 12/03/2023

 سەنتەری میترۆ ریپۆرتكردنی میدیای رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لاپەرەی هەندێ میدیای دیاری هەرێم وەك هەوڵێك تەماشادەكات بۆ دەمكوتكردن و كەمكردنەوەی كاریگەرییان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی.

لە ماوەیەكی كەمدا دوو جار پەیجە دیارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەنێویاندا كەناڵی‌ فەڕمی‌ كوردستان تیڤی‌ . بە پاساوی كۆپی رایت، ریپۆرتی داوە لە پەیجی وێستگەنیوزی Westga News، یەكێك لە راپۆرتەكان بە هۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی كۆنگرەی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەكاتی بەستنی كۆنگرە خۆیان دەیاننارد بۆ میدیاكان تا بڵاویبكەنەوە واتا خۆیان رێگەیان داوە بە پرۆسەی بڵاوكردنەوەی.

پەیجی وێستگەنیوز ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوكردۆتەوە، كە لە بنچینەدا، میدیای رەسمی پارتی بۆ میدیای ئەلیكترۆنیان ناردوە بەمەبەستی بڵاوكردنەوەیان.
پپێتریش پەیجەكانی درەومیدیا Drawmedia، دیبلۆماتیك Diplomatic بەهەمان میكانیزم و هۆكار، لەلایەن پەیجی كوردستان تیڤییەوە ریپۆرت لە چەند ڤیدیۆیەكی ئەو دوو دامەزراوە داوە، لەلایەن كۆمپانیای میتا ( فیسبوك)وە سزادراون .

ریپۆرتكردنی میدیای رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندی بەمافی پارێزراوی بەرهەمی دامەزراوەكانیانەوە نییە، چونكە لەكۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتەنها KTV مافی روماڵكردنی ئەو چالاكییە حزبییەی پێدرابوو، هەر خۆیان بەرهەمەكانیان بۆ میدیاكان دەنارد بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی، ئێستا بۆ ئەو بەرهەمانە ریپۆرت دەكەن؟!

سەنتەری میترۆ پرۆسەی ریپۆرتكردنی میدیای رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لاپەرەی هەندێ میدیای دیاری هەرێم وەك مافی پارێزراوی تەماشای ناكات، بەهەوڵێكی دەزانێت بۆ دەمكوتكردن و كەمكردنەوەی كاریگەری ئەو پەیجانە لە تۆڕەی كۆمەڵایەتی.

میترۆ، هەولێر، 12ی ئازاری 2023:

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە