کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی 30%ی ژنانی عیراق بێكارن

.

05:17 PM - 12/03/2023

عێراق لەڕووی ڕێژەی بێكاری ژنان لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا، بەدووەم گەورەترین وڵات دەستنیشان كرا.

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ساڵی 2022، رێژەی بێكاریی ژنان لە عێراق گەیشتووەتە لەسەدا 28 پۆینت 2، ئەمەش دوو هێندە زیاترە لە ڕێژەی بێكاریی پیاوان لە عیراق، كە لەسەدا 14 پۆینت حەوتە.

سەبارەت بە وڵاتانی عەرەبیش، زۆرترین ڕێژەی بێكاریی لەنێو ژنانی ئوردندا تۆماركراوە كە لەسەدا 31 پۆینت حەوتە، لەدوای ئەویش عیراق دێت كە لەسەدا 28 پۆینت دووە، سێهەم وڵاتیش سعودیەیە كە ڕێژەی بێكاری ژنان تیایدا گەیشتۆتە لەسەدا 20 پۆینت پێنج. پاشان زۆرترین بێكاری لەنێو ژنانی تونس، میسر و مەغریب تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە