.
05:13 - 12/03/2023
وەزارەتی دارایی عیراق ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرد، بڕیاریشە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا پڕۆژەیاساكە پەسەندبكات.
تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئامادەكردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 كۆتایی هاتووەو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی.
لای خۆشیەوە (زیاْ ناسری) راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا پڕۆژەی بودجە پەسەند دەكات. لەدوای ئەوەش پڕۆژەیاساكە ڕەوانەی پەرلەمانی عیراق دەكرێت.
هەرچەندە تائێستا هیچ وردەكارییەك سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت قەبارەی بودجەكە لەنێوان 150 بۆ 200 ترلیۆن دیناربێت، بەگوێرەی دوایین رێككەوتنی نێوان هەرێمو بەغداش، پشكی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی لەسەدا 12 پۆینت 67 دیاریكراوەو ئەگەر ئەمساڵ سەرژمێری دانیشتوان بكرێت، بەپێی ژمارەی دانیشتوان گۆڕانكاری لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستاندا دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە