کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاک پەنجەرە

.

05:06 PM - 12/03/2023

د. دێریڤان عەبدلوقادر

بە شێوەیەکی گشتی  چەمکی بازرگانی تاک پەنجەرە  بەکاردێت بە مەبەستی ئاسانکاری تەواوی ڕێوشوێنی بازرگانی و گواستنەوە و لۆجستی بەجۆرێک کە هەموو دەروازە سنوورییەکان و هەموو جۆرەکانی بارکردنی بار لە کۆتاییدا دەخرێنە ناو سیستەمی تاکە پەنجەرە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی هەموو بەڵگەنامە بازرگانییە سەرەکییەکان، مۆڵەتەکان وپارەدان ....لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت لە ڕێگەی یەک خاڵی دەستڕاگەیشتن بە شێوەیەکی مەرکەزی.
 جێبەجێکردنی سیستەمی تاکە پەنجەرە کارێکی ئاسان نییە، هەرچەندە دەزگا جیاوازەکان بەشدارن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کاڵاکان و ڕێکخستنی ڕەوتی بازرگانی.  بەم شێوەیە لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جۆری تاکە پەنجەرە دەرکەوتوون کە هەریەکەیان ئەرک و كارمەندی جیاوازیان هەیە.
 بەڵام سیستەمی تاکە پەنجەرە وەک بەشێکی سەرەکی لە ئاسانکاری و کارایی بازرگانی ناسێنراوە.  ئەمەش لە خستنەڕووی پەنجەرەی تاکە وەک پێکهاتەیەک لە ڕێککەوتنە جۆراوجۆرەکانی ئاسانکاری بازرگانی نێودەوڵەتیدا دەردەکەوێت، بەتایبەتی ڕێککەوتنی ئاسانکاری بازرگانی کە لەلایەن ڕێکخراوی بازرگانی جیهانییەوە لە ساڵی٢٠١٥.
لە ئێستادا تێمی یەکێتی بە سەرۆکایەتی جەنابی کاک قوباد کار لەسەر پراکتیزەکردنی ئەم سیستمە دەکەن بۆ بەئەلکترۆنیکردنی کاروباری فەرمانگەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ ھاوڵاتیان و راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەکان بەئاسانترین شێوە و بەنەهێشتنی رۆتین و رێگرتن لە گەندەڵی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە