.
04:29 - 06/03/2023
شـەڕەکـانی دوێنێ و پلانەکانی داعش!
غازی فەیسەڵ
سەرەتا سوپاسی دژە تیرۆری عیراق و هاوپەیمانان و یەکەی 70 ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین کە بەو پەڕی تواناوە پشتیوانمانن لە شەڕی دژ بەداعشەکانی ( قەرەچوغ )
بەڕێزان هەموولایەکتان شەش ساڵە هات و هاوارو داواکاریە چەند بارەیەکانی ئێمەتان لێ دیارە لەسەر داعشەکانی شاخی قەرەچوغ !
کە شەش ساڵە داڵدە دراون ! نەپەرلەمانی کوردستان و نە کابینەی 8 و 9 یش جورئەتیان نەکرد داعشەکان دەربکەن !!
سنورەکەمان بەخوێن و بەدەنگ و بەماڵ وێرانی درووست کەری ئەم دووکابینەو باقی کابینەکانی تری هەرێمی کوردستان بوونەو لەهەموو شۆڕشەکاندا باجی گەورەو قوڕسمان داوە بەڵام بەهیچ شێوەیەک حکومەتی ڕوو زەردی دنیاو قیامەت دیفاعیان لێ نەکردین و شەش ساڵ چاوەڕوانی مەرگی ئێمەیان دەکرد وەک گوندەکانی بناری قەرەچوغ مەرگ دارمان کەن ! سەدان جوتیارمان ئاوارەو بێ ماڵ و بێ ژیان و گوزەران کراون
بەڵام ئەوان کۆمپانیاکان و بیری نەفت و کارگەی چیمەنتۆیەکەیان کار بکات چ باکیان بەتیرۆر کردنی جوتیاران و چۆڵ کردنی گوندەکانە ؟
پشوو درێژی و خۆڕاگری بەشێک لە جوتیاران و دانیشتوانی ناوچەکەمان کۆتایی هاتوو چیتر گوێ لە وەعدو بەڵێنەکانی کابینەی 9 ناگیرێت لە سنورەکەمان ،
هەموولایەکتان تێگەیشتن بۆچی شاخی قەرەچوغ شەش ساڵە بۆتە ئارامگاو مەنزڵگای داعش !
قسە زۆرن و بەشێکی ئێوە بیکەن بەڵام بەڵێن بە خوێنی شەهیدان و خەڵکی نیشتیمان پەروەر دەدەین چیتر بە بەڵێن و کات کوشتنی کابینەی نۆ نەباوەڕ نەکەین نە گوێشیان بۆشل دەکەین ،
شەش ساڵ ترس و تۆقانی جوتیاران و دانیشتوانی ناوچەکەمان شەش ساڵ گوندە وێران و چۆڵەکانمان ئەخەر شەش ساڵە تەنها دوێنێ کارگەی چیمەنتۆکەتان ڕاگیرا ! هاوارتان لێ هەڵسا بۆیە ئێمە تەواو بێ ئومێد بووین لە کابینەی نۆ 9 ی گەردەن ( زەرد )
حکومەتی هەرێم
لێرە بەدواوە با داعشە ڕوو ڕەشەکانیش بزانن چیتر دیفاعی شەڕ ناکەین و هێرشەکان بەردەوام دەبن تا یەک داعش لەقەرەچوغ مابێت و بەڵێنمان لەهاوپەیمانان و هێزە عێراقەکان و یەکەی 70 و وەرگرتوە بەردەوام بین لەهێرشەکانمان بۆ شاخی قەرەچوغ بەردەوام دەبێت دووبارە سوپاسی هەموو ئەوهێزوو لایەن و ڕۆژنامەو کەسانە دەکەین کە ئەگەر بەوشەیەکیش پشتیوانی ئێمەیان کردووە دژی ئەو ناهەقیانەی بەرامبەر ناوچەکەمان دەکرێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە