کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی بۆندس لیگا

.

05:11 PM - 27/02/2023

لە یاری لوتكەی هەفتەی 22ی بۆندس لیگاش كە لە هەمان كاتیشدا دوارووبەرووبوونەوەی ئەو هەفتەیە بوو / یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی 10 وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای ئالیانز ئارێنا پێشوازی لە یانەی یونیۆن بەرلین كرد / لەگەڵ فیكەی دەست پێكی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو یانە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یەكتر / تا لە دەقیقەی 31 دا ئیریك مەكسیم چۆپۆ مۆتینگ توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانە باڤارییەكە تۆمار بكات / دواتر یارییەكە بەهێزییەكی زیاتری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەی 40 یشدا كینگسلی كومان توانی گۆڵی دووەم ببەخشێتە یانەكەی / هەروەها لە دوا ساتەكانی گێمی یەكەمیشدا جەمال موسیالا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانەكەی تۆماركرد و ئەو گێمەش هەر بەو سێ گۆڵە مایەوە / سەرەرای ئەوەی لە گێمی دووەمدا یاریزانانی هەردوو یانە بە تایبەتی یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا چەندین هەلی تۆماركردنی گۆڵیان بۆ دروست بوو / بەڵام ئەنجامەكە تا كۆتایی گۆرانكاری بەسەردا نەهات و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام مایەوە / بەو بردنەوەیەش یانەی بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ گەرایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە