کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراوبوو

.

05:09 PM - 27/02/2023

لە ئیتاڵیاش یارییەكانی هەفتەی 24ی كاڵچۆ بەردەوامیان هەیە و لە رووبەرووبوونەوەیەكی بەهێزیشدا / یانەی ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بۆڵۆنیا/ لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی نێراتزووری بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن / بەڵام نەیانتوانی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان تۆمار بكەن وئەو گێمەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات / هەرچەندە لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی ئینتەر باڵادەست بوون / بەڵام لە دەقیقەی 76 دا ریكاردۆ ئۆرسۆلینی توانی بەربەستی یەكسان بوون بشكێنێت و گۆڵی پێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگا تۆمار بكات / لە كۆتاییشدا یانەی ئینتەرمیلان بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی بە یانەی بۆڵۆنیا دۆراند و دووچاری حەوتەم شكست بۆوە لەم وەرزەدا  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە