.
05:05 - 27/02/2023
لە رووبەروونەوەیەكی تری هەفتەی 24ی كاڵچۆ / یانەی ئەی سی میلانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی ئەتڵانتای كرد / لە دەست پێی یارییەكەوە یاریزانانی یانەی رۆسۆنێری باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 26 یشدا گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد / گۆڵەكەش خوان مۆسۆ بە هەڵە تۆماری كرد / لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو / بەڵام سوودیان لەو هەلانە وەرنەگرت / تا لە دەقیقەی 88 دا جونیۆر میسیاس گۆڵی دڵنیایی یانەی خاوەن یاریگای تۆماركرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی پێهات / بەوەش ئەی سی میلان بۆ سێیەم یاری لەسەر یەك لە خولەكە توانی بردنەوە دەستەبەر بكات و بە كۆكردنەوەی 47 خاڵیش لە پلەی سێیەمی ریزبەندی كاڵچۆ جێگیر بوو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە