کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توتنهام هۆتسبێر دێربی لەندەنی لە چێڵسی بردەوە

.

05:01 PM - 27/02/2023

هەر لە ئینگلتەرا و لە میانی یاری لوتكەی هەفتەی 25ی پریمەرلیگ و لە دووەم دێربی لەندەنی ئەم وەرزەی نێوانیان / هەردوو یانەی توتنهام هۆتسبێر و چێڵسی رووبەرووی یەكتر بوونەوە / لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە لە هەوڵێكی زۆردا بوون گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان تۆمار بكەن / بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێكرد هەرواش كۆتایی پێهات / لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی توتنهام توانیان گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان لە رێگەی ئۆلیڤەر سكیپەوە تۆمار بكەن / دوای ئەو گۆڵەش راهێنەری هەردوو یانە چەند گۆرانكارییەكیان ئەنجامدا و یارییەكەش بەهێزییەكی زیاتری بەخۆوە بینی / تا لە دەقیقەی 82 دا هاری كەین گۆڵی دڵنیایی یانەی خاوەن یاریگای تۆماركرد / سەرەنجام یانەی توتنهام هۆتسبێر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یانەی چێڵسی دووچاری شكست كرد و بە كۆكردنەوەی 45 خاڵیش پێگەی خۆی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی بەهێز تر كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە