.
08:44 PM - 26/02/2023
بەهۆی پشتگوێ خستن و جێبەجێ نەكردنی داواكاریەكانیان، خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی گەرمیان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا. كۆلێژی پزیشكی زانكۆی گەرمیان سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر خوێندكار، تا ئێستا لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بە ڕەسمی دانی پیا نەنراوە. وەك خوێندكاران و مامۆستایانی كۆلێژەكەش دەڵێن، سەرەڕای بەڕەسمی نەناساندنیان، لە كۆلێژەكەیان كێشەی كەمی مامۆستا و نەبوونی نەخۆشخانەی فێركاریان هەیە و داواش دەكەن لایەنی بەرپرس بێت بەدەم داواكانیانەوە و بۆیان جێبەجێ بكەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە