.
10:20 - 16/02/2023
ئۆرهان تاتار بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا ''ئافاد'' لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەكاریگەرییەكانی ئەو بومەلەرزانە كرد كە توركیا و سوریا-یان هەژاند و رایگەیاند بەهۆی بومەلەرزەكانەوە توێكڵی زەوی حەوت پۆینت سێ مەتر جوڵەی كردووە، ئۆرهان تاتار بەڕێوەبەری ئافاد لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا باسی لەوەكرد، بەهۆی ئەو دوو بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی كە توركیا و سوریایان هەژاندووە، بەپلەی حەوت پۆینت هەشت و حەوت پۆینت شەش پلە بەپێوەری رێختەر بۆ دوو دەقیقە توێكڵی زەوی بە توندی هەژاندووە و بەو هۆیەوە توێكڵی زەوی حەوت پۆینت سێ مەتر جوڵەی كردووە، راشیگەیاند قوڵایی دوو بوومەلەرزەكە لەنێوان هەشت پۆینت پێنج بۆ 10 كیلۆمەتر لە ژێر رووی زەویدا بووە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە