کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی 20 هەزار پارچە شوێنەوار گەڕێنراونەتەوە عیراق

.

03:19 PM - 03/02/2023


وەزیری رۆشنبیری عیراق، ئەحمەد بەدرانی لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد تاوەكوو ئێستا نزیكەی بیست هەزار پارچە شوێنەوار كە لەساڵانی ڕابردوودا براونەتە دەرەوە گەڕێندراونەتەوە عیراق، راشیگەیاند زیاتر لە حەڤدە هەزار پارچە شوێنەوار لە ئەمریكاوە گەڕێندراونەتەوە و دوو هەزار و 500 پارچەی تریش لە لوبنانەوە گەڕێندراوەنەتەوە بۆ عیراق. تەئكیدیشیكردەوە هەوڵەكانی حكومەت بۆ گەڕانەوەی پارچە شوێنەوارەكان بەردەوام دەبێت و بەمنزیكانە چەند پارچەیەك دەگەڕێندرێنەوە كە لەساڵی 1932 لە عیراقەوە براونەتە بەریتانیا. وەزیری رۆشنبیری عیراق باسی لەوەشكرد هێشتا سیانزە سندوقی مێژووی كە پارچە شوێنەواریان تێدایە لە ئەمریكان و لە داهاتوودا كار بۆ گەڕاندنەوەیان دەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە