کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان هونه‌رمه‌ند غه‌فوور عه‌بدوڵڵا به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

.

10:17 PM - 01/02/2023

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی، سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی به‌ توانا غه‌فوور عه‌بدوڵڵای كرد.

 

له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان له‌ ته‌ندرووستی هونه‌رمه‌ند غه‌فوور عه‌بدوڵڵای پرسی و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست.

 

هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، پشتیوانی وه‌زاره‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌ گشتیی و هونه‌رمه‌ند غه‌فوور عه‌بدوڵڵا دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هه‌رچی پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیران و لاوانی كوردستان درێغی ناكه‌ین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە