کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیاوێك هەواڵی مردنی بە ساختە بڵاودەكاتەوە

.

08:51 PM - 01/02/2023

پیاوێكی بەڕازیلی هەواڵی مردنی بە ساختە بڵاودەكاتەوە، بەڵام تووشی شۆك دەبێت كاتێك دەبینێت تەنها دوو كەس بەشداری پرسەكەی دەكەن.

 

پیاوێكی بەرازیلی بە ناوی (بالتازار لیموس)  كە تەمەنی تەمەن 60 ساڵە، لە سۆشیاڵ میدیا هەواڵی مردنی خۆی بە ساختە بڵاودەكاتەوە و شوێنی پرسەكەشی دیاری دەكات بۆ ئەوەی بزانێت چەند كەس و كێ بەشداری پرسەكەی دەكات.

بەڵام تووشی شۆك دەبێت كاتێك دەبینێت لە خێزان و حزم و كەسوكار و هاوڕێكانی تەنها دوو كەس لە شوێنی پرسەكەی ئامادەن.

بالتازار لیمۆس بەو دۆخە زۆر نیگەران دەبێت و دواتر هەواڵی مردنی رەتدەكاتەوە و راستییەكە بڵاودەكاتەوە كە نەمردووە،ئەوەشی تەنها بۆ تاقیكردنەوەی كەسە نزیك و هاورێكانی كردووە، بۆیە هەڵسوكەوتەكەی توڕەبوونی زۆری لێدەكەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە