کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەتەلایتی گەلی كوردستان هەنگاوێكی نوێ و قۆناغێكی نوێ

.

11:31 AM - 01/02/2023

ڕێبوار ستار

لای هەمووان ئاشكرایە كەناڵی گەلی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە وەك یەكەمین كەناڵی كوردی و هەر لەسەرەتای دامەزراندنیدەوە بۆتە كەناڵی هەموو گەلی كوردستان و كەناڵێكی باوەڕپێكراو و پڕمتمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بووە، كەناڵیكی سوودبەخش و پڕچێژبووە بۆ تەواوی بینەرەكانی بە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ڕاست و دروست و بەپێشكەشكردنی دەیان بەرنامەی جۆراوجۆری سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری، هونەری، وەرزشی و پەروەردەی، جگە لەچەندین بابەتی ڕێنمایی كۆمەڵایەتی و یاسای.
 ئەم كەناڵەكە بەكەناڵی دایك و كەناڵی پێشمەرگە ناسراوە درێغی نەكردووە لەپێشكەشكردنی گێڕانەوەی سەروەرییەكانی شۆڕش و داستانەكان و یادەوەرییەكان و رێزگرتن لە قوربانیدان و گیانبازی شەهیدە نەمرەكانی هەر لەو كاتەوە تا ئەو كاتەی پەخشی ئەم كەناڵە ئازیزەی هەموان دەبێت بەكەناڵی ئاسمانی، ڕۆڵ و كاریگەری و هەوڵەكان و پشتیوانە گەورەكانی سەرۆك مام جەلال هۆكاری سەركەوتنی ئەم كەناڵە بووە و  بەماندوونەبوون و شەونخوونی هەموو كادر و كارمەندانەی لەم كەناڵدا كاریانكردووە .
ئێستاش كەناڵی دایك كە هەنگاوی بەرەو قۆناغێكی نوێی كاركردنی كاری میدیای بوون ناوە و بۆ لەمەودوا بەسیستمی (HD) پەخشی بەرنامەكانی دەكات.
ئەم هەنگاوەش خەونێكی میدیاكارانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لەمێژەوە، بەڵام بەهۆی نەڕەخساندنی هەلەوە ئێستا ئەم خەونە بەدیهات، ئێستا بەهەوڵ وماندونەبوونی بەڕێوبەر و كادر و كارمەندەكانی هەنگاوی بەرەو قۆناغێكی گەورەتر ناوە كە شانازییەكی تری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتییە و سەروەرییەكی گەورەترە بۆ مێژووی راگەیاندنی یەكێتی، بەو ئومێدەی ئەم كەناڵە ئازیزە لەدەستپێكی وەرزی نوێیدا زۆرترین بینەر لەخۆی كۆبكاتەوە و ببێتەوە میوانی هەمیشەیی هەموو ماڵەكان بەگەیاندنی زانیاری و هەواڵ وبەرنامەی بەپێز و بەداهێنانی نوێوە لەمیدیای كوردیدا، چونكە هەر ئەم كەناڵە خوێندنگەیەكی میدیای گەورەبووە كەسەدان كادری میدیای پێگەیاندووەو ئێستا لەهەموو كەناڵەكاندا جێگەدەستیان دیارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە