کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی دادوەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دادوەران قەدەغە دەکات

.

08:55 PM - 31/01/2023

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ دادوەران دەرکرد، ئەنجومەنی دادوەری دەڵێت، “لەگەڵ هەیبەت و شکۆی پیشەکەیان ناگونجێت". 

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان عەبدولجەبارعەزیز بڕیارەکەی دەرکردوە، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکەش رەزامەندییان دەربڕیوە، بەپێی بڕیارەکە بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسی، لێدوان و کۆمێنت لەسەر بابەتە جیاوازەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دادوەران قەدەغە دەکرێت، هەر دادوەرێک سەرپێچیی بڕیارەکە بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. 

لە بڕیارەکەدا هاتووە، “ماوەیەكە تێبینی دەكرێت بەشێك لە دادوەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێدوان و كۆمێنت لەسەر پرس و بابەتە جیاجیاكان دەدەن، هەروەها لە رێگەی ئەم تۆڕەوە پەیوەندیەكی فراوانیان درووست كردووە، جگە لەوەش هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆیان كە بەشێوەیەك دەردەكەون لەگەڵ هەیبەت و شكۆی پیشەكەیان ناگۆنجێت". 

باس لەوە کراوە، “بۆ پاراستنی ناو و هەیبەت و شكۆی دادوەران ئەنجومەنی دادوەری بە كۆی دەنگی ئامادەبووان بڕیاریدا بە پابەندكردنی دادوەران بە خۆ دوورگرتن لە بابەتەكانی ئاماژە پێكراو بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە