کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریکا ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ یارمەتیدانی عیراق لە بنیادنانەوەی کەرتی کارەبا

.

08:10 PM - 31/01/2023

باڵیۆزی ئەمریکا  لە عیراق ئامادەیی وڵاتەكەی  بۆ هاوکارییكردنی  عیراق لە دروستکردنی سیستمی کارەبای جیهانی پیشاندا.

ئالینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، "عێراقییەیەکان شایەنی ئابووری جۆراوجۆر و کاری باش و موچەی باشن".

دەشڵێت، "پێویستە کارەبای عیراق لە ئاستی جیهانیدا بێت، بۆ ئەوەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عیراق و حکومەت بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە گرنگە".

قسەكانی كاربەدەستەكەی ئەمریكا لە عیراق دوای ئەوەدێت، بەهۆی نەناردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عیراق، پێدانی سەعاتەكانی كارەبا كەمیكردووە، ئەوەش نیگەرانی و كاردانەوەی هاوڵاتییانی لێكەوتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە