کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵ هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی ئاشكرا دەكات

.

06:03 PM - 31/01/2023


بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، نرخی ماسی لە بازارەكان بەهۆی كۆتایهاتنی وەرزی بەخێوكردنی ماسی بەرزبووەتەوە. دەشڵێت، چەند رێكارێكیان بۆ هەرزانكردنی نرخەكەی گرتۆتەبەر.

عەباس سالم بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، نرخی ماسی بەهۆی كۆتاییهاتنی وەرزی بەخێوكردنی ماسییەوە بەرزبۆتەوە‌و خاوەن حەوز و كێڵگەكانی ماسی دەستیان بە نۆژەنكردنەوەی كێڵگەكانی ماسی و ئامادەكردنیان بۆ وەرزێكی نوێی بەخێوكردنی ماسی كردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی كشتوكاڵ رێوشوێنی تایبەت بۆ دابەزاندنی نرخی ماسی دەگرێتەبەر، كە یەكێكیان هاوردەكردنی ماسییە، بەڵام نرخەكان لە وڵاتانی تریش گرانە، بۆیە هاوردەكردن زۆر نییە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە