کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ووتەبێژی یەكێیتی بۆ گەلی كوردستان: ڕۆژی شەممە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

.

05:16 PM - 31/01/2023



سۆران جەمال تاهیر، ووتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە یەكێتی و پارتی دووەم كۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجام دەدەن .
سۆران جەمال تاهیر ڕاشیگەیاند: كۆبووەوەكە لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و ئەمە دەبێتە دووەم كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی لە مساڵدا .
جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو وەفدی مەكتەبی سیاسیی پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك ی لەشاری سلێمانی كردوو لەبارەی چەند پرسێك كۆبوونەوە و بارودۆخی گشتی و هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاكانی پەیوەست بە ڕێككەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو و بڕیاریش درا كۆبوونەوەكان بەردەوام بن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە