کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سبەینێوە پەخشی كەناڵی گەلی كوردستان دەبێتە HD

.

03:36 PM - 31/01/2023

یەكەمین كەناڵی بینراوی كوردیی وەرزێكی نوێی كاركردنی دەستپێدەكات و لە سبەینێوە پەخشی كەناڵی گەلی كوردستان دەبێتە HD و گۆڕانكارییەكی زۆریش لە ناوەرۆكی بەرنامەكان دەكرێت.

بورهان حاجی عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند، "دوای زیاتر لە مانگێك بەسوود وەرگرتن لە كارمەندانی كەناڵەكە هەموو ئامادەكارییەكان بۆ گۆڕینی پەخش لە سیستمی SD ییەوە بۆ HD كۆتاییهاتووە و لە سەعات 9:00ی ئەمشەوە پەخش رادەگیرێت و لە سبەینێ سەعات 9:00-وە پەخشی كەناڵەكەمان دەگۆڕێت بۆ سیستمە نوێیەكە بە كوالێتیHD ". 

ئاماژەی بەوەشكرد،" گۆڕانكارییەكە لە چوارچێوەی پوختكردنەوە و نوێكردنەوەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندایە، كە سەتەلایتی گەلی كوردستان  لەسەر تەواوی سیستمەكانی پەخش دەبێتە HD".

بەڕێوەبەری كەناڵی گەلی كوردستان ئاشكراشیكرد، " قۆناغی یەكەمی نوێكردنەوەكەیان جگە لە گۆڕینی سیستمی پەخشەكە، بە یەك پاكێج كۆمەڵێك بەرنامەی نوێش پێشكەش دەكرێت و لە ناوەراستی مانگی شوباتەوە دەستپێدەكات". 

ئەوەشی خستەڕوو، "گۆڕانكارییەكان بە دوو قۆناغ دەبن و لەناوەڕاستی ئەمساڵیش وەرزێكی نوێی كاركردن دەستپێدەكەین".

كەناڵی گەلی كوردستان لە 11/9/1991 بە وتارێكی سەرۆك مام جەلال پەخشی دەستپێكرد و زمانحاڵی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە و بە "كەناڵی دایك" ناسراوە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكیشدا ببێتە تۆڕی گەلی كوردستان. 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە