کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بیری کاک ئارام و وانەکانی راستگۆیی، وەفاداری لە ئەوەوە فێربین

.

11:51 AM - 31/01/2023

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێكی لە ستاڵیادی شەهیدبوونی، "كاك ئارام" بڵاوكردەوە و دەڵێت، "نموونەیەکی بەرز و درەوشاوەی مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕی و رووناکبیری ئێمەیە و سیمبوولی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ خاکی کوردستان". 

 

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەساڵیادی شەهیدبوونی "كاك ئارام" دەڵێت، "ئەمڕۆ ٤٥ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شاسوارەکەی رێی کوردایەتی و هیوای رۆژانی نائومێدیدا تێدەپەڕێت".

 

دەشڵێت، "کاک ئارام نموونەیەکی بەرز و درەوشاوەی مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕی و رووناکبیری ئێمەیە و سیمبوولی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ خاکی کوردستان". 

لە بەشێكی تری پەیامەكەی سەرۆك بافڵ هاتووە، "ئەو سەرکردەیەک بوو بە رۆحییەتێکی پتەوی شۆڕشگێڕانە و پاشخانێكی فیکری دەوڵەمەندەوە لە سەختترین قۆناغی کوردایەتیدا بەگژ نائومێدیدا دەچووەوە و بڵێسەی شۆڕشی لە دڵی کرێکاران و رەنجدەراندا تاو دەدا".

"ئێمە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بیری کاک ئارام و ژیان و مەرگە شەرەفمەندانەکەی. دەبێت وانەکانی راستگۆیی، دڵسۆزی و وەفاداری لە کاک ئارامەوە فێربین و رێگاکەی ون نەکەین".  سەرۆك بافڵ لە پەیامەكەی وادەڵێت. 

 

بۆیە دەڵێت دەبێت پارێزەری ئەو خاکە بین کە خوێنی گەشی کاک ئارامی سەرکردە و رابەری لەپێناودا رژا.

 

لە كۆتایشدا نووسویەتی، "دروود و سڵاو بۆ رۆحی کاک ئارام و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە