کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: كاك ئارام یەکێک بوو لەو سەرکردانەی رۆڵی کاریگەری لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا هەبوو

.

11:26 AM - 31/01/2023

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی لە 45 ساڵەی شەهیدبوونی "كاك ئارام" بڵاوكردەوە و دەڵێت، یەکێک بوو لەو سەرکردانەی رۆڵی کاریەگریی لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، هەبوو 

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی سەركردەی یەكێتی "كاك ئارام" پەیامێكی لە هەژماری خۆی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، "کاک ئارام، سەرکردەیەکی زرنگ و لێهاتووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو". 

هەروەها دەڵێت، "یەکێک بوو لەو سەرکردانەی رۆڵی کاریەگریی لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، هەبوو. لەو بارودۆخە ناهەموارەی گەلەکەماندا، هیوا و باوەڕی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا، ژیاندەوە".

بۆیە دەڵێت، "٤٥ ساڵ بەسەر شەهیدکردنیدا تێپەڕیوە، بەڵام ئێستاش دەکرێت سوود لە بیروبۆچوونە پێشکەتنخوازییەکانی وەربگیرێت".

لە كۆتایی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی هاتووە، "رۆحی کاک ئارام و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان شاد بێت، ناوی لە مێژووی نەتەوەکەماندا، ئێجگار درەوشاوەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە