کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانیشتنی دادگای فیدراڵی لە بارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

.

11:05 AM - 31/01/2023

لەدوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە  دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر کەیسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، کۆببێتەوە  بەڵام بەهۆی خراپی رەوشی کەش و هەواوە دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی بۆ کاتێکی تر دواخرا.


لە ئێستادا ژمارەیەک سکاڵا لە دادگای فیدراڵی عیراق دژی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و دیارترین سکاڵاشیان لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە تایبەت بە پرسی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هاوکات یەکێکی تر لە سکاڵاکان تایبەت بوو بە پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر ئەو سکاڵایە کۆ ببێتەوە بەڵام بە هۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە دادگای فیدراڵی دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی تر دواخست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە