کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دووتۆمەتبار بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

.

10:26 AM - 31/01/2023

بنکەی پۆلیسی سیتەک دووتۆمەتباردەستگیر دەکەن کە لە نزیکەی ٣٠ شوێن دزیان ئەنجامدابوو.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: بنکەی پۆلیسی سیتەک بە هاوکاری یاریدەدەرێتی  ئاسایشی ئەو سنورە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دزیان لە نزیکەی ٣٠ شوێنکردبوو.

 راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند :دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە سنوری سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ئەو سنورە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر چەند پارچەچەكێك و بڕێك پارەو كەل و پەلی دزراودا لەگەڵ سێ‌ ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە .

ئاماژەی بەوەشداوە لەئێستادا تۆمەتباران( م،أ،أ لەدایكبووی 1996 و س،ل،ح لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە..

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە