کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی و سەماحەتی سەید عەممار حەکیم لە بەغداد کۆبوونەوە

.

08:52 PM - 30/01/2023

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەماحەتی سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراقی کۆبوونەوە و لەبارەی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغداد و حکومەتی هەرێم گفتوگۆیان کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا كە (30 کانوونی دووەمی 2023) بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگی ڕەخساندنی کەشێکی سیاسی گونجاو کردەوە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت بەرنامەی کاری خۆی جێبەجێ بکات، هەروەها بە گرنگیان زانی درێژە بە گفتوگۆ سیاسییەکان بدرێت تا گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر لە چوارچێوەی دەستوور و بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و چەسپاندنی بنەمای یەکسانی لە ئەرک و مافەکان.

هەروەها باسیان لەڕەوشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان کردەوە کە؛ دەبێت هێزە سیاسییەکان سەقامگیری و ئارامی سیاسی بەرپا بکەن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە