.
07:23 PM - 30/01/2023
بە ئامادەبوونی میوانان و هونەرمەندان و ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی هندستان لە هەرێمی كوردستان، لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر، (گروپی ئامێی پاتیلی) ئێوارە نمایشێكی هونەرییان رێكخرا. نمایشە هونەرییەكە لەلایەن كۆنسوڵخانەی گشتی هندستان و بە هاوكاری حكومەتی هەرێم و ئەنجوومەنی هندی بۆ پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان رێكخرابوو.
هاوكات لە ئێوارە هونەرەییەكەیاندا (گروپی ئامێی پاتیل)، چەندین نمایشی هونەری و سەمای كولتووری هیندستانیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە