کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاووڵاتیانی عیراق 700 ملیۆن دۆلاریان بۆ چارەسەركردن لە هندستان خەرجكردووە

.

05:50 PM - 30/01/2023

ناوەندی عیراق بۆ ئابووری سیاسی ئاشكرایكردووە، لە ماوەی سێ‌ سالی رابردوودا زیاتر لە 57 هەزار هاووڵاتی عیراقی بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشی سەردانی هندستانیان كردووەو نزیكەی 700 ملیۆن دۆلاریشیان بۆ چارەسەركردن لەو وڵاتە خەرجكردووە.


(وسام حەدمل حلو) بەرێوەبەری ناوەندی عیراق بۆ ئابووری سیاسی رایگەیاندووە، لەساڵی 2020 وە تا كۆتایی ساڵی 2022 زیاتر لە 57 هەزارو 275 هاووڵاتی عیراقی بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشی سەردانی هندستانیان كردووەو بەردەوامیش ئەو ژمارەیە رووی لە زیادبوونە.


ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئاسانی وەرگرتنی ڤیزاو رێوشوێنەكان و كەمی نرخی چارەسەركردن و نەشتەرگەرییەوە هاووڵاتیانی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاوو، روو لە هندستان دەكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشی.


بەرێوەبەری ناوەندی عیراق بۆ ئابووری سیاسی ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە بەپێی ئەو خەمڵاندانەی كردوویانە بۆ تێچووەكان، هاووڵاتیانی عیراقی نزیكەی 700 ملیۆن دۆلاریان بۆ چارەسەركردن لەو وڵاتە خەرجكردووە، ئەمەش بڕە پارەیەكی زۆرە لەعیراق دەڕواتە دەرەوەو هۆكارەكەشی بۆ بێ‌ متمانەیی بەكەرتی تەندروستی عیراق‌و ئەو گەندەڵیانە دەگەڕێتەوە كە لەو كەرتەدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە