کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی بۆ ناوچەكانی ماددەی 140 قەدەغە كرا

.

07:12 PM - 28/01/2023

وەزارەتی ناوخۆی عیراق گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی بۆ ناوچەكانی ماددەی 140 قەدەغە كرد و سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش ستایشی بڕیارەكە دەكات.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیارێكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی باری كەسێتی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون كردووە بۆ راگرتنی مامەڵەی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی هاوڵاتیان بۆ ناوچەكانی سنوری ماددەی 140، تا كاتی یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانە.

لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: جگە لە راگرتنی ئەو جۆرە مامەڵانە، دەبێت ئەو مامەڵانە هەڵبوەشێنرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنەكانی پێشوویان.

هەر لەو بارەیەوە  فەهمی بورهان _ سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاندووە: پشتیوانی لەو بڕیارە و  هەر بڕیارێك دەكەین كە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی  لە ناوچە جێناكۆكەكان.

فەهمی بورهان راشیگەیاندووە: لە رابردوودا هەوڵی زۆر دراوە بۆ تێكدانی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە، لە رێی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی هاوڵاتیان، كە لە بنەڕەتدا خەڵكی ناوچەكانی كەركوك و خانەقین و ناوچەكانی تر نین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە