کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرشی چەكداری كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران

.

09:07 PM - 27/01/2023

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند،هێرشكراوەتەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە تارانی پایتەختی ئێران و لێپرسراوی دەزگای ئەمنی باڵیۆزخانەكەیان كوژراوە و چەند كەسێكی تریش برینداربون.

بەپێی ئاژانسەكان، لەكاتی هێرشەكەی رۆژی هەینی سەر باڵیۆزخانەی ئازەبایجان لە تارانی پایتەخت، ئۆرخان ئاسكارۆڤ، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی باڵیۆزخانەكە لە كاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەدا كوژراوە و دوو كەسی تریش برینداربون.  هەروەها میدیاكان هەواڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكیان لە هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان بڵاوكردەوە، بەڵام ناسنامەكەی ئاشكرانەكراوە. جەنەراڵ حوسێن ڕەحیمی، لێپرسراوی پۆلیسی تاران رایگەیاند: تۆمەتبارەكە دەستگیركراوەو ئەوەی ئاشكرا كردووە هێرشەكە پاڵنەرێكی كێشەی خێزانی بووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە