.
08:18 - 27/01/2023
ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی ٢٧ ی كانوونی دووەم وتەبێژی كۆشكی كرملین دیمیتری بیسكۆف لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا كلیلی كۆتایی پێهێنانی جەنگی ئۆكرانیای لە دەستدایە، بەڵام بەكاری ناهێنێ بەڵكو بە پێچەوانەوە چەكی زیاتر ڕەوانەی ئۆكرانیا دەكات و ئاگری جەنگەكە زیاتر خۆش دەكات.
تەنگەژەی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە چۆتە ئاستێكی مەترسیدار، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەم هەفتەیەدا ٣١ تانكی جۆری ئێم ١ ئەبرامزی بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ڕەوانەی ئۆكرانیا كردووە و ڕوسییەكانیش لای خۆیانەوە دەڵێن: ناردنی هەر تانكێك بۆ ئۆكرانیا تەنیا پارە بەفیڕۆدانەكەی بۆ ئەمریكا دەمێنێتەوە، چونكە تێكی دەشكێنین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە