کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی عیراق گواستنەوەی ناسنامەی لە سنوری ماددەی 140 راگرت

.

07:26 PM - 27/01/2023

بە پێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ژمارە 2015 كە 15-1-2023 بە ناونیشانی گواستنەوەی دۆسیەی هاوڵاتییان بۆ ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستووری عیراق، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێمی كوردستان و پارێزگای دیالە و بەڕێوەبەرایەتییەكانیی باری شارستانی لە كەرخ و رەسافە كراوە و بڕیاردراوە بە راگرتنی هەموو مامەڵەكانی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەو ناوچانەی ماددەی 140 دەستوور دەیانگرێتەوە. 

لەو نووسراوەدا كە ئیمزای لیوا ریاز جوندی كەعبی بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی بەوەكالەتی لەسەرە هاتووە، تایبەت بە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییانەی دۆسیەكانیان بە ئەلكترۆنی كراوە لەو ناوچانەی ماددەی 140 دەیانگرێتەوە و ژمارەی نیشتمانییان پێدراوە و زانیاریی بایۆمەترییان جێگیرنەكراوە فەرمانكراوە بە فەرمانگەكانی باری شارستانی بەگەڕاندنەوەی دۆسیەی ئەو هاووڵاتییانە و هاوشێوەیان بۆ فەرمانگەكانی باری شارستانیی پێشوو، تائەو  كاتەی ماددەی 140 یەكلایی دەبێتەوە، لەو بارەیەوە لەو بارەیەوە، فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە گەلی كوردستانی رایگەیاند ئەو بڕیارە هەنگاوێكی ئەرێنییە و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكی لەو جۆرە دەكەین كە بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان دەنرێت، وتیشی: لەماوەی رابردوودا لەخانەقین و كەركوك و ناوچەكانی دیكە هەوڵ هەبوو بۆ گۆڕانكاریی و گواستنەوەی نفوس، بەڵام ئەم هەنگاوە دەبێتە رێگر لەبەردەم ئەو هەوڵانە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە