.
07:01 - 27/01/2023
لە شارۆچكەیەكی نزیك پارێزگای ئەستانبوڵ لە توركیا باوكێك و سێ منداڵی بە مردوویی لە شوقەیەكدا دۆزرانەوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە: لە شوقەیەكدا لە شارۆچكەی سانجاك تەپە لە نزیك ئەستەنبوڵ لە توركیا، تەرمی چوار كەس دۆزرانەوە كە پێكهاتوون لە باوكێك و سێ منداڵ.
بە ووتەی شایەتحاڵەكانی نزیك لە رووداوەكە، كێشە لە نێوان ژن و پیاوەكەدا روویداوە، دوای ئەوەی ژنەكە ماڵ بەجێدێڵێت، پیاوەكە منداڵەكانی هەڵواسیوە و گیانیان لەدەستداوە، دواتریش كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە