.
05:50 - 27/01/2023
دەزگای هەواڵگری عیراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی سەر بە داعشی راگەیاند كە ناسنامەی ساختەیان دەرهێناوە بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 2023/1/27 دەزگای هەواڵگری عیراق رایگەیاند: بەپشت بەستن بە كۆمەڵێ زانیاری و گەڕان و پشكنین بە دوای شانە نهێنییەكانی داعش، هێزەكانمان بە هاوكاری هێزەكانی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی توانیان لە شاری كەركوك دوو چەكداری داعش دەستگیربكەن.
راشیگەیاندووە: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو دوو دەستگیركراوە چەكداری داعش بوون و بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە ناسنامەیان ساختە كردووە.
ئاشكراشیكردووە: چەكدارە دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی (4) ی تیرۆر راگیراون و لێكۆڵێنەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە