.
10:21 - 26/01/2023
بەڕێزان بنەماڵەی کوێخا ئیبراهیمی دیلمان، تیكۆشەری دێرینی گەلەكەمان
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (حاجی خەج حامد) خێزانی کەسایەتی دیاری کۆچکردوو کوێخا ئیبراهیمی دیلمان و دایکی شەهیدان (سەڵاح دیلمانی، مەجید دیلمانی)، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و خزمانی دیلمان دەکەین كە نموونەی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە