کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریکا گرووپی ڤاگنەری ڕوسی بە گروپێکی تاوانکاری ناساند

.

10:08 PM - 26/01/2023



وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕێکەوتی پێنج شەممە ٢٦ کانوونی دووەم ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چەندین قەوارە و کەسایەتییەکی ڕوسیدا سەپاند
لیستە نوێیەکەی ئەمریکا گرووپی ڤاگنەری سەربازی ڕوسی و سەرۆکی گروپەکە یەفگینی بریغۆجینی گرتەوە
ئەمریکا ئەو گرووپەی بە گرووپێکی تاوانکاری سنور بەزێن ناساند
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای بەسەر ٥٣١ کەسایەتی سەربازی ڕوسیدا سەپاند و ڤیزای چوونە ناو ئەمریکایان پێ نادات"
لەناو لیستی سزادراواندا کەسایەتی سیاسی دیاری وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا دینیس مانتۆرۆف و سەرۆک کۆماری تەتەرستان رۆستەم مینیخانۆفی تێدایە
جۆن کێربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وتی "لە ٢٠ ی کانوونی دووەمەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان سزا بەسەر گروپی ڤاگنەری ڕوسیدا دەسەپێنێت
کێربی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا گروپی ڤاگنەری وەک ڕێکخراوێکی تاوانکاری نێودەوڵەتی ناساندووە"
لای خۆشییەوە وتەبێژی ڕەسمی سەرۆکایەتی ڕوسیا بیسکۆف سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر گروپی ڤاگنەری ڕوسی وتی "لەوبڕوایەدانیم بە نیسبەت ڕوسیاوە سزاکە هیچ گرنگییەکی هەبێت"
ئەمە لەدوای ئەوە هات گروپی ڤاگنەری سەربازی ڕوسی چەندین سەرکەوتنی گرنگی بەدەستهێنا لە ناوچە سەربازی و جەنگییەکانی کۆماری دۆنێستک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە