کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پشكی هەرێم لە بودجەی عیراقدا بە 14% دیاریكراوە

.

07:42 PM - 26/01/2023


پسپۆڕێكی ئابووری ئاشكرای دەكات، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2023ی عیراقدا بەڕێژەی لەسەدا 14 دیاریكراوە‌و بودجەی هەرێمیش دوای تەسلیمكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوت خەرج دەكرێت.
نەبیل موسەوی پسپۆڕی ئابووری و ئەندامی پارتی كۆنگرەی نیشتمانی عیراقی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 هەرێمی كوردستانی پابەندكردوە بە بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، بەڵام لەڕاستیدا تەنها 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا تەسلیمی بەغدا دەكات، ئەمەش دوای لێدەركردنی بڕی نەوتی پێویست بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی بەرهەمهێنان‌و گواستنەوە‌و بەكارهێنانی ناوخۆیی‌و پترۆدۆلار.
وتیشی، دوای ئەوەش هەرێمی كوردستان پشكی خۆی لە بودجەی عیراق وەردەگرێت، كە بۆ لەسەدا 14 بەرزبۆتەوە.
پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عیراق هێشتا لە ئەنجومەنی وەزیرانە‌و ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە، بەشێك لە پەرلەمانتارانی عیراقیش هۆكاری دواكەوتنی پڕۆژەیاساكە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، كە تائێستا هەرێم‌و بەغدا لەسەر نەوت‌و بودجە نەگەیشتونەتە رێككەوتن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە