کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەمیس خەنجەر: نابێت دەست بۆ قووت و بژێوی هاووڵاتیانی هەرێم ببرێت

.

05:40 PM - 26/01/2023



سەرۆكی هاوپەیمانی سەروەری سوننەكان، خەمیس خەنجەر لەپەیامێكدا دژایەتی خۆی بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بەشایستە داراییەكانی هەرێم دەربڕی و رایگەیاند: دەستبردن بۆ بژێوی خەڵكی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقە.

راشیگەیاند: لایەنە نیشتیمانییەكان هەوڵی زۆریانداوە تاوەكو سەقامگیری لە وڵاتدا بهێننەدی، بۆیە هیچ دامەزراوەیەك ڕێگەی پێنادرێت ئەو سەقامگیرییە بخاتەژێر هەڕەشەوە.
 لە پەیامەكەدا خەمیس خەنجەر نوسیویەتی كە خەڵكی هەرێمی كوردستان بەشێكن لە گەلی عیراق و ناكرێت دەست بۆ بژێوییان ببرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە