کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی 10 ماددەی خۆراكی بەهەرزان دەفرۆشێت بە هاوڵاتیان

.

05:33 PM - 26/01/2023


وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشكرای دەكات، ئێستا ئارد‌و هێلكە بەنرخێكی هەرزان دەفرۆشن بەهاوڵاتیان‌و پلانیان هەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا پاڵپشتی 8 ماددەی خۆراكی تریش دەكەن‌و ناوەندەكانی فرۆشتنیش زیاد دەكەن.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی بەردەوامە لە فرۆشتنی یەك فەردە ئاردی سفر بە 38 هەزار دینار‌و یەك تەبەق هێلكە بە 4750 دینار، ئێستاش ئامادەن بەشداری بەكەرتی تایبەت بكەن بۆ ئەوەی مریشك بەنرخێكی پاڵپشتیكراو بفرۆشن بە هاوڵاتیان.
وتیشی، قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر ئەو ناوەندانە هەیە كە بەنرخی پاڵپشتیكراو ماددەكانی خۆراك دەفرۆشن، بۆیە پلانیان هەیە ژمارەی ناوەندەكان زیادبكەن‌و ژمارەی ماددەكانی خۆراكیش لە 2 ماددەوە بۆ 10 ماددەی خۆراكی زیادبكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە