کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەغدا دوو مامۆستا گیانیان لەدەستدا و 5 ی تریش برینداربوون

.

10:36 PM - 25/01/2023

پاسێكی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنگایەك لە سەر رێگای نێوان كوت _ بەغدا تووشی رووداوێكی هاتوچۆ دەبێت و 7 قوربانی لێدەكەوێتەوە.


لەو بارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لە ناوخۆی عیراق رایانگەیاندووە: لە رێگای نێوان كوت و بەغدا پاسێكی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنگایەك تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و لە ئەنجامدا 2 مامۆستا گیانیان لەدەستداوە و 5 ممۆستای تریش برینداربوون.

راشیانگەیاندووە: رووداوەكە لەنزیك قەزای عەزیزیە لە باكوری پارێزگای واست بووە و دوو مامۆستا كە یەكێكیان ژنە گیانیان لەدەستداوە و 5 تریش برینداربوون.
 


هەر لەو بارەیەوە ئیبراهیم نامس جەبوری _ وەزیری پەروەردەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا، سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو دوو مامۆستایە كردووە كە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ بریندارەكان خواستووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: مامۆستاكان مامۆستای خوێندنگای (أسود الرافدین) ی سەرەتایی بوون لە قەزای عەزیزییە، لە باكوری پارێزگای واست.

وەزیری پەروەردەی عیراق داواشیكردووە: كە پێویستە هەڵمەتێكی پەروەردەیی دەستپێبكرێت بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵگا لە بارەی رێكارەكانی سەلامەتی و پابەندبوونی هاوولاتیان و شۆفێران بە یاساكانی هاتوچۆ و دووركەوتنەوە لە خێرا لێخوڕین بە تایبەت لە رێگا دوورەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە