.
09:45 - 25/01/2023
جۆ بایدن مشتومڕەکانی یەکلاکردەوە دەربارەی رادەستكردنی تانکی ئەبرامز بە ئۆکرانیا.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نزیكترین كاتدا تانك و زرێپۆش دەدەنە ئۆكرانیا و پوتین ناچار دەكەن رووبەڕووی ئەوروپایەكی بەهێز ببێتەوە.
ئاشكراشیكرد، لە نزیكترین كاتدا 31 تانكی ئابرامز دەدەنە ئۆكرانیا و یەكێتیی ئەوروپا بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی ئۆكرانیا دەكات .
جەختیشی کردەوە کە "دڵخۆشم بە بڕیاری ئەڵمانیا کە دوو کەتیبە تانکی لیۆپارد دەداتە ئۆکرانیا"
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە