کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە سەر پێویستی دانانی باخچەیەکی تایبەت بە ناوی شەهیدان و کردنەوەی ناوەندی فەرهەنگی بۆ لاوان لە بەغداد و پارێزگاکانی تر

.

08:52 PM - 25/01/2023

 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید،  رۆژی چوارشەممە ٢٥ی یەنایەری ٢٠٢٣، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ئەحمەد فەکاک بەدرانی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار.


 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی تەرخانکردنی باخچەیەکی گشتی بەناوی شەهیدان، کە پەیکەر و وێنەی ئەو کەسانە لەخۆبگرێت کە لە پێناوی نیشتمان و بیروباوەڕی خۆیاندا گیانیان بەخت کرد، کە شوێنێکی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت کە شایستەی نەمری و فیداکاری بێت.


  سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی کردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری بۆ گەنجان لە بەغداد و پارێزگاکان، هەروەها زیندووکردنەوەی کاری کتێبخانە گشتییەکان لە پێناو ئامێزگرتنی گەنجان و پەرەپێدانی بەهرە ئەدەبی و هونەری و وەرزشییەکانیان.


 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پێشخستنی دۆخی دامەزراوە فەرهەنگییەکان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ بەرهەمی ئەدەبی و هونەری کردەوە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە گەڕانەوەی عێراق بۆ ئەو ڕۆڵەی خۆی کە دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری لە ئاستی جیهانیدا.


 لە بەرامبەردا وەزیر بەدرانی وردەکاری بۆ سەرۆک کۆمار رونکردەوە لەبارەی ئەو پلانانەی داهاتوو کە وەزارەت بە نیازی جێبەجێکردنیەتی، کە ئامانجیان پەرەپێدانی کاری ڕۆشنبیری و باشترکردنی دۆخەکەی، بە پێزانینی هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی رەوتی ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە