کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ ماوەی 5 رۆژ كەرەنتینە راگەیەندرا

.

08:38 PM - 25/01/2023

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەوە كۆریای باكور بۆ ماوەی پێنج رۆژ كەرەنتینەی لە پیۆنگ یانگی پایتەخت راگەیاند.

لەو بارەیەوە راگەیاندنەكانی كۆریای باشور رایانگەیاندووە: بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەك كە كاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر كۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ، حكومەتی كۆریای باكور ناچار بووە بۆ ماوەی پێنج رۆژ پیۆنگ یانگی پایتەختی كەرەنتینە بكات.

راشیانگەیاندووە: حكومەتی كۆریای باكور تا ئێستا روونكردنەوەی لە بارەی جۆری نەخۆشییەكەوە نەداوە و داواش لە هاووڵاتییان دەكات رۆژانە چەند جارێك پشكنینی پلەی گەرمی لەشیان بكەن و تا رۆژی یەك شەممەی داهاتوو لە ماڵەكانیان نەیەنەدەرەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە