کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان لە ناپۆلی و فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق

.

08:11 PM - 25/01/2023

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ژەنەڕاڵ ستورت مونچ فەرماندەی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان لە ناپۆلی و ژەنەڕاڵ جیۆڤانی ئەنوچی فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق.


 لە میانی دیدارەکەدا ، وردەکاری لەبارەی کارەکانی نوێنەرایەتییەکە لە عێراق و  ڕۆڵی لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق خرایەروو بە مەبەستی راهێنان و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانیان.


 سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە عێراق هەوڵدەدات توانا سەربازی و هەواڵگرییەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دۆستان پەرە پێبدات لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری شارەکانی عێراق، بە شێوەیەک کە هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی مۆڵگەکانی لەناوچە نائارامەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە