کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سعودیە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد

.

07:42 PM - 25/01/2023

 

دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵی دیاریكرد و  دەکەوێتە پێنجشەممە 23ی ئازاری 2023وە.

 

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەكانی سعودیە، بینینی مانگ لەدوای خۆرئاوابوون لە 29ی مانگی شەعبان مانای وایە مانگی ڕەمەزان دەستیپێکردووە، بەپێی ساڵنامەی زاینیش، مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک بە نزیکەی 10 بۆ 14 ڕۆژ لە ساڵی پێشتر پێشدەکەوێت.

 

هاوكات بەپێی دادگای باڵای سعودیە، پێشبینی دەکرێت یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان  هاوکات بێت لەگەڵ ڕۆژی شەممە 22ی نیسان، ئەگەر مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ مانگێکی تەواو واتە 30 رۆژ تەواو بکات بەپێی حیساباتی فەلەکی.

 

بڕیارە کە دار ئیفتای میسری ئەنجامی بینینی مانگ لە ئاسماندا لە ئێوارەی ڕۆژی 29ی شەعبانی 1444ی کۆچی کە هاوتایە لەگەڵ 21ی ئازاری 2023 ڕابگەیەنێت، دوای ئەوە دیاری دەکرێت کە یان بیست و نۆیەم ڕۆژ دەبێتە تەواوبوونی مانگی شەعبان، یان مانگەکە سییەمین ڕۆژی تەواو دەکات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە