کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە چەقۆ دوو كەس دەكوژێت و 5 ی تر بریندار دەكات

.

07:42 PM - 25/01/2023

لە ئەڵمانیا كەسێك لە ناو شەمەندەفەر بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر سەرنشینەكان و دوو سەرنشین دەكوژێت و 5 ی تر بریندار دەكات.

لەو بارەیەوە پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە: سەعات 3 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/1/25 كەسێك لە ناو شەمەندەفەرێك كە لە شاری كیل بۆ وێستگەی برۆكشتێت لە شاری هامبۆرگ لە باكوری ئەڵمانیا گەشتیكردووە هێرشیكردۆتە سەر سەرنشینەكان و بەهۆیەوە 2 كەس كوژراون و 5 ی تریش برینداربوون.

پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا راشیگەیاندووە: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو كەسە بە رەچەڵەك خەڵكی سوریایە و تا ئێستا هۆكاری كردەوەكە نازانرێت و وێستگەی برۆكشتێتیش بۆ ماوەیەك داخراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە