کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆكرانیا: ڕێككەوتنی هاوشێوەی مینسك لەگەڵ روسیا ئەنجام نادەین

.

07:16 PM - 25/01/2023

وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا دیمیتری كۆلێبا رایگەیاند: كە ئۆكرانیا نایەوێت ڕێككەوتنێكی ئاشتی لەگەڵ ڕوسیا ئەنجام بدات هاوشێوەی ئەو ڕێككەوتننامانەی مینسك كە لە ساڵی 2014 و 2015دا بەسەرپەرشتی ئەڵمانیا و فەرەنسا ئیمزایان كردووە.


كولێبا لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی پۆلێتیكۆی ئەمریكی رایگەیاند: نابێت هەڵەكانی رێككەوتنی مینسك دووبارە بكرێتەوە كە رێگەیەیكی هەڵەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ روسیادا.


ئاماژەی بەوەشكرد: وەستاندنی ململانێكان و دواخستنیان بۆ داهاتوو هەڵەیە و هەر ڕێككەوتنێكی وەك مینسك سێ دەبێتە هۆی تەنها یەك ئەنجام، كە شەڕێكی خوێناویترە.

وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمریكا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا پێویستە روسیا ناچار بكەن كە دەستبەردار بێت نەك ئۆكرانیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە