.
07:14 - 25/01/2023
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی دۆیچە ڤێلای ئەڵمانی رەتیكردەوە ناتۆ هێزە رەوانەی ئۆكرانیا بكات.
وتیشی: هاوپەیمانی ناتۆ بەهیچ شێوەیەك نەبۆتە بەشێك لە جەنگی ئۆكرانیا و لە داهاتووشدا هەنگاوی لەو شێوەیە نانێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا پێشتر لە لێدوانێكدا رایگەیاندبوو: پێویستە ڕێگە نەدرێت هاوپەیمانی ناتۆ ببێتە بەشێك لە جەنگی ئۆكرانیا، ئاماژەی بەوەشكرد: ناردنی تانكی لیۆپارد لەلایەن ئەڵمانیاوە بۆ ئۆكرانیا بابەتێكی سەربەخۆیە و پەیوەندی بەهاوپەیمانی ناتۆ و تێوەگلانی لە جەنگی ئۆكرانیا نیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە